ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
19 - جمادى الأول - 1442 ک
03 - 01 - 2021 م
10:13 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.net/showthread.p...12#post_341512
___________

دواتر دەزانن ئێمە ڕاستدەکەین؛ وەهەموو زۆردارو سته‌مکارێکی سه‌رسه‌ختیش نائومێدو مایه‌پووچ دەبێت..

بسم الله الرحمن الرحيم صەلات و سەلام لەسەر پێغەمبەری اللە محمد، وەهەموو بەسەرخەرێکی محمد (ناصر محمد).

وەئەی گەلی پرسیارکاران دەربارەی پێکوتەی فایزەری کۆمپانیای ئەمریکی و ئەڵمانی و سەرجەم پێکوتەی پزیشکەکانی بەشەر بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هەموو درێژکراوەیەک هی تازەی بەدوادا دێت جا ئەوە خاوەن سزایەکی سەخت و بەئێشە، جا لەلای اللە زیاتر هەیە بۆ هەموو بێباوەڕێکی سەرسەخت.

وە ئەوەش بەیاد دەهێنمەوەو دەڵێم: سەلامی اللە و ڕەحمەت و بەرەکەتەکەیتان لەسەر بێت ئەی گەلی پرسیارکاران ئەوانەی کەوا دەیانەوێت شوێنی بانگەشەکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان بکەون لەهەموو شوێن و ناوچەکانی جیهان، بەڕاستی من وادەزانم کەوا فەتواکەم ڕوون و ئاشکرایە هەروەکو ڕوون و ئاشکرایی خۆر لە ناوجەرگەی ئاسماندا دەربارەی پێکوتەکەی فایزەرو سەرجەم پێکوتەکانی بەشەر، وەباسی فەتوایەکەمان کردووە بۆتان لەسەرجەم ئەو بەیان و ڕوونکردنەوانەی کەوا نوسیومانە دەربارەی سزای نزمی اللە ئەوەی کەوا پێی دەڵێن ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کەوا کۆڕۆنا نێە بەتەنهاو پەتایەک بێت بەڵکو سزایەکە لەلایەن اللە وە) تاکو شوێنی بانگەشەکاری اللە و خەلیفەکەی لەسەر جیهان بەندەو خەلیفەکەی مەهدی ناصر محمد یەمانی بکەون.

جا لەبەرئەوەی بەڕاستی من بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانم بەوەی کەوا ئەوە سزایەکە لەلایەن اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهانەوە جا من تەحەددایان دەکەم بە ووشە تەواوەکانی اللە بەوەی بتوانن پێکوتەیەکی بۆ بدۆزنەوە لەسزاکەی اللە (بۆ ئەوەی کەوا ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، وە درێژکراوەیەکی تازە، وە زیاتریش دەبێت) جا هەرگیز شتێک نادۆزنەوە بۆیان زیانەکەیان لێ لابدات نە بارودۆخەکەش بگۆڕن تەنها دوعاو پاڕانەوەی حەق نەبێت بە ڕاکردن بۆ لای اللە لەسزاکەی اللە جا داوای لێبکەن بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا لەبەرئەوەی ئەوە سزایەکە لە محکەمی کتێبی قورئانی گەورە جا هەموو یەکێک داوا لە پەرستراوەکەی دەکات لەجێگای اللە، جا با ناخۆشی و ئازاری سزاکەیان لێ لابدەن ئەگەر ڕاستدەکەن جا هەرگیز پێکوتەی فایزەر لێیان لانادات نە پێکوتەی هەموو موسڵمان و بێباوەڕێکیش، وەبشزانن بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە کەوا سزای اللە لەکتێبەکەی جا ئەگەر سزای نزم بێت یان گەورە هۆکارەکان لاینادەن جا هەرچەندە بن جا لەکۆتاییدا دواتر هۆکارەکانتان لێ دەپچڕێت تەنها گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی و دوعاو پاڕانەوە نەبێت بۆ لای اللە بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن ئەو اللە یەی کەوا پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە.

جا ئەگەر دەربازکردنی موسڵمانان و خەڵکی جیهانتان دەوێت ئەوە لەسەرتانە کەوا دەست بکەن بە بڵاوکردنەوەی چڕوپڕی ئەو بەیان و ڕوونکردنەوەی کەوا لەبەرواری: ( 26 - ڕەمەزانی - 1441 کۆچی ) نوسیومانە، بەناونیشانی: (ڤایرۆسی کۆڕۆناو بەیان و ڕوونکردنەوەی جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری..) کۆتایی پێهات.
https://mahdialumma.net/showthread.php?p=360951

جا لەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەدا فەتوایەک هات لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە لەهەمان ڕۆژەکە؛ لە ڕوئیایەکی حەقی لای پەروەردگاری هەموو جیهان؛ لە خەوێکی ڕۆژووگرتنەوە بەوەی کەوا ئەو بەیانەی ئەم ڕۆژە نوسیومە شیفای تێدایە بۆ ئەوەی کەوا لەسنگەکاندایە، جا ئەوە واتە موعجیزەی شیفای تێدایە لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە بەبێ پێکوتەو بەبێ دەرمان تاکو بەهیلاک و لەناو بچێت ئەوەی کەوا لەسەر بەرچاوڕوونی و بەڵگە بەهیلاک و لەناو چووە وە بژی ئەوەی کەوا دەژی لەسەر بەرچاوڕوونی و بەڵگەوە بەفەرمان لەلایەن اللە وە، وە منیش ئەوەم لەخۆمەوە نەکردووە، دواتریش چاوەڕێ دەکەین و دەیبینین کە ئایا ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ڕاست دەکات یان لە درۆزنانە؟حوکمیش بۆ اللە یە دەرگای سەرکەوتن دەکاتەوە لەنێوان من و نێوان موجریم و تاوانکارەکان بەحەق؛ لەسەر هەموو خۆبەگەورەو زل زان و زۆردارو سته‌مکارێکی سه‌رسه‌خت هەر ئەویش چاکترینی بەسەرخەران و ئەوانەیە کەوا دەرگای سەرکەوتن دەکەنەوە، وە لەدوای کرانەوەی دەرگای سەرکەوتنیش هه‌موو زۆردارو سته‌مکارێکی سه‌رسه‌خت نائومێدو مایه‌پووچ دەبێت، دواتریش لە مەکرو پیلانەکەی اللە شتی وا دەبینن کە حسابیان بۆی نەکردووە جا بۆ هەمووان بەشێک هەیە لە سزاکە تەنها ئەولیاو یاوەرەکانی اللە نەبن جا ئەوانە نەترسیان لەسەرە نە خەفەەتباریش دەبن.

وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ لله ربّ العالمين..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
____________