ئیمام ناصر محمد یەمانی
03 – ڕەمەزان - 1438 کۆچی
29 – 05 – 2017 زایینی
09:33 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.net/showthread.php?p=258970
___________________


زانستی زیاتر بۆ پرسیارکار خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە (عوض أحمد يعقوب) ی بەڕێزو ڕێزدار لە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان ..

بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی وە لەسەر هەموو باوەڕداران لە هەموو کات و زەمان و شوێنێک تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، لەدوای ئەمە..

اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمَّا جَاءَ سُلَيْمَانَ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٍ فَمَا آتَانِيَ اللَّهُ خَيْرٌ مِّمَّا آتَاكُم بَلْ أَنتُم بِهَدِيَّتِكُمْ تَفْرَحُونَ (36) ارْجِعْ إِلَيْهِمْ فَلَنَأْتِيَنَّهُم بِجُنُودٍ لَّا قِبَلَ لَهُم بِهَا وَلَنُخْرِجَنَّهُم مِّنْهَا أَذِلَّةً وَهُمْ صَاغِرُونَ (37) قَالَ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَيُّكُمْ يَأْتِينِي بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَن يَأْتُونِي مُسْلِمِينَ (38) قَالَ عِفْرِيتٌ مِّنَ الْجِنِّ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَ ۖ وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ (39) قَالَ الَّذِي عِندَهُ عِلْمٌ مِّنَ الْكِتَابِ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ ۚ فَلَمَّا رَآهُ مُسْتَقِرًّا عِندَهُ قَالَ هَٰذَا مِن فَضْلِ رَبِّي لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ۖ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ ۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيٌّ كَرِيمٌ (40) قَالَ نَكِّرُوا لَهَا عَرْشَهَا نَنظُرْ أَتَهْتَدِي أَمْ تَكُونُ مِنَ الَّذِينَ لَا يَهْتَدُونَ (41) فَلَمَّا جَاءَتْ قِيلَ أَهَٰكَذَا عَرْشُكِ ۖ قَالَتْ كَأَنَّهُ هُوَ ۚ وَأُوتِينَا الْعِلْمَ مِن قَبْلِهَا وَكُنَّا مُسْلِمِينَ (42) وَصَدَّهَا مَا كَانَت تَّعْبُدُ مِن دُونِ اللَّهِ ۖ إِنَّهَا كَانَتْ مِن قَوْمٍ كَافِرِينَ (43) قِيلَ لَهَا ادْخُلِي الصَّرْحَ ۖ فَلَمَّا رَأَتْهُ حَسِبَتْهُ لُجَّةً وَكَشَفَتْ عَن سَاقَيْهَا ۚ قَالَ إِنَّهُ صَرْحٌ مُّمَرَّدٌ مِّن قَوَارِيرَ ۗ قَالَتْ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَانَ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (44)} صدق الله العظيم [النمل].

سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر بێت خۆشەویستەکەم لە پێناو اللە (عوض أحمد يعقوب) ی پشتیوانی بەڕێزو ڕێزدار، وە سڵاوی اللە لەسەر سەرجەم پشتیوانە دڵنیایە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن..

وە ئەی خۆشەویستەکەم لە پێناو اللە (أحمد يعقوب)، کێ پێی وتووی هودهود بەردەوام نەبووە لە بەدواداچوون بۆ ڵێکۆڵینەوە لەسەر وەڵامی گەلەکەی پادشا ئافرەتەکە لەسەر پادشا ئافرەتەکەیان لەدوای ئەوەی هودهود بینی لەسەر سوژدە بردن بۆ خۆر نەماوەتەوە لە پەرستگا تایبەتەکەی؛ بەڵکو هودهود پابەند بوو بە فەرمانەکەی سولەیمان بۆ بەدواچوونی پادشا ئافرەتەکەو گەلەکەی ئەمەش تا هەواڵەکە بەگشتی دەربارەی پادشا ئافرەتەکەو گەلەکەی بۆ سولەیمان بهێنێتەوە وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی پێغەمبەری الله سولەيمان (کە پێی وتبوو): {اذْهَب بِّكِتَابِي هَٰذَا فَأَلْقِهْ إِلَيْهِمْ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ فَانظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ (28)} صدق الله العظيم [النمل].

لەبەرئەوەی ڕاسپێردراو بوو تا هەواڵێکی تەواوی بۆ بگەڕێنێتەوە دەربارەی پادشا ئافرەتەکەو گەلەکەی، بەمانای نامەکەی بۆ فڕێ بدات جا دووربکەوێتەوەو لە کاتێکی گونجاودا بگەڕێتەوە لایان بۆ چاودێری کردن تا بزانێت بڕیاری چی دەدەن وە بەچاودێری کردنی پادشا ئافرەتەکە، بۆیەش پێغەمبەری اللە سولەیمان پێی وت: {اذْهَب بِّكِتَابِي هَٰذَا فَأَلْقِهْ إِلَيْهِمْ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ فَانظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ (28)} صدق الله العظيم.

جا باڵندەی هودهود دوورکەوتەوە، پاشان باڵندەی هودهود لە پەنجەرەی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ئامادەبوو تا گوێ لەوە بگرێت کە دواتر پادشا ئافرەتەکە بە گەلەکەی دەڵێت، جا گوێی لە وەڵامەکەی ئەوان بوو بۆ پادشا ئافرەتەکە کە بریتی بوو لەم قسەیان: {نَحْنُ أُولُو قُوَّةٍ وَأُولُو بَأْسٍ شَدِيدٍ وَالْأَمْرُ إِلَيْكِ فَانظُرِي مَاذَا تَأْمُرِينَ ﴿٣٣﴾} [النمل].

وە بەهەمان شێوە هودهود گوێی لە وەڵامی پادشا ئافرەتەکە بوو بۆ گەلەکەی کە بڕیاریدا دیاریەک بۆ سولەیمان بنێرێت، جا لەپاش ئەمە وتی: {وَإِنِّي مُرْسِلَةٌ إِلَيْهِم بِهَدِيَّةٍ فَنَاظِرَةٌ بِمَ يَرْجِعُ الْمُرْسَلُونَ (35)} [النمل].

لە پاشان هودهود زانی ئەم ئافرەتە حیکمەتێکی گرنگی هەیە لەمەدا جا دڵخۆش بوو بەمە لەبەرئەوەی هودهود بەدڵنیایەوە دەیزانی سولەیمان هەرگیز دیاریە فریودەرەکەیان قبوڵ ناکات، وە بە ڕێککەوتنی پادشا ئافرەتەکەی زانی لەگەڵ گەلەکەی بە ڕێککەوتنێکی پێشوەختە بەوەی ئەگەر بێتو سولەیمان ئەم دیاریە گەورە فریودەرەی کە چەند تۆنێک لە ئاڵتون بوو قبوڵ بکات ئەوا ئەوکاتە بەتەنها پادشایەکە لەوانەی ڕازین بە ژیانی دنیاو پێغەمبەر نیە لەکاتێکدا ئەگەر پێغەمبەر بێت نیشاندانی ماڵ و سامانی فریودەر تووشی ئاشوبی ناکات. بەڵام ئەم ئافرەتە مەرجی لەسەر گەلەکەی دانا بەوەی ئەگەر هاتوو سولەیمان دیاریەکەی قبوڵ نەکرد ئەوا بۆیان ڕوون دەبێتەوە بەڕاستی ئەو پێغەمبەرە لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە، جا گەلەکەی وتیان: "کەواتە ڕێککەوتین، جا هەموومان چاوەڕێ دەکەین تا بزانین نێردراوەکانمان بەچیەوە دەگەڕێنەوە، ئایا بەکاروانە گەورەکەوە بەبێ هەڵگرتنی ئاڵتونەکە دەگەڕێنەوە لەبەرئەوەی سولەیمان قبوڵی کردووە، یان کاروانە بارکراوەکە وەکو خۆی دەگەڕێتەوەو ماڵ و سامان تووشی ئاشوبی نەکردووە لەبەرامبەر بانگەوازە حەق و ڕاست و دروستەکەی؟".

لەپاش ئەمە هودهود بڕیاری چاوەڕوانکردنیدا تا ئەوکاتەی ئەم نێردراوانە دەگەرێنەوە کە دیاریەکەیان بردبوو تا ڕاپۆرتە گشتیەکە بە پێغەمبەری اللە سولەیمان دەربارەی پادشا ئافرەەکەو گەلەکەی بەشێوەیەکی گشتی ڕابگەیەنێت؛ وە ئایا خۆیان بۆ جەنگ ئامادە دەکەن یان هیدایەت دەدرێن و تەسلیم دەبن لەدوای گەڕاندنەوەی دیاریەکە هەروەکو خۆی؟ تا ئەوکاتەی بە دیاریە فریودەرە گەورەکەوە گەڕانەوەو پێغەمبەری اللە سولەیمان دروودو سڵاوی لێبێت قبوڵی نەکرد ئەوکاتەی سەرکردەی کاروانی دیاریە گەورەکە گەیشت؛ جا با بەدواداچوون بکەین بۆ فەرموودەکەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَمَّا جَاءَ سُلَيْمَانَ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٍ فَمَا آتَانِيَ اللَّهُ خَيْرٌ مِّمَّا آتَاكُم بَلْ أَنتُم بِهَدِيَّتِكُمْ تَفْرَحُونَ (36)} صدق الله العظيم [النمل].

جا لەپاش ئەمە هەموو گەلەکەی تەسلیم بوون لەدوای گەڕاندنەوەی دیاریەکە، وە لەپاش ئەمە باڵندەی هودهود دروودو سڵاوی پەروەردگارەکەی لەسەر بێت دەستی بەجوڵە کرد بەهێنانی مژدەکە بۆ لای پێغەمبەری اللە سولەیمان دروودو سڵاوی لێبێت جا بە پێغەمبەری اللە سولەیمانی وت: "لەڕاستیدا پادشا ئافرەتەکەو هەموو گەلەکەشی تەسلیم بوون". بەڵام پێغەمبەری اللە سولەیمان بڕیاریدا تاقیکردنەوەیەک ئەنجام بدات بۆ ڕاستی و دروستی ئیسلام بوونەکەی لەبەر ئەوەی هەواڵەکە بە سروش (وەحی) ێکی ئاسمانی نەهاتبوو دەربارەی ئیسلام بوونەکەیان؛ بەڵکو بەتەنها هەواڵێکی ڕووکەشی بوو وەک ئەوەی هودهود بینیبووی اللە ش زاناترە بەوەی لە دڵی پادشا ئافرەتەکەو گەلەکەیدا هەیە. بۆیەش پێغەمبەری اللە سولەیمان هەڵسا بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەک بۆ ڕاستی و دروستی ئیسلام بوونەکەی پادشا ئافرەتەکەو گەلەکەی جا ئەوەبوو عەرشەکەی بۆ ئامادەکرا لەدوای ئەوەی پادشا ئافرەتەکەو گەلەکەی زەوی سەبەئیان جێ هێشت و لە ڕێگادا بوون بۆ لای پێغەمبەری اللە سولەیمان و لەدوای خۆیان بەچەند پاسەوانێک لەسەر شانشینەکەو کۆشکی پادشایەتیەوە جێیان هێشت، جا لەپێش گەیشتنیان بۆ لای سولەیمان عەرشەکە ئامادە کرا، وە فەرمانی کرد بە کەمێک دەستکاریکردنی تا وانەزانن ئەمە تەنها جادووێکە ئەمەش تا پادشا ئافرەتەکە نەترسێت لەوەی ئەو جادووی لە چاوەکانیان کردووەو پاشانیش بوێری ئەوە نەکات نزیک ببێتەوە لە عەرشەکەو دانیشتن لەسەری، بۆیە فەرمانی کرد بە دەستکاریکردنی کەمێک لە عەرشەکەی تا پادشا ئافرەتەکە بوێری ئەوە بکات دابنیشێت لەسەری، ئەمەش بەهۆی حیکمەتێکی گرنگەوە بوو لەلایەن پێغەمبەری اللە سولەیمانەوە بە دەستکاری کردنی کەمێک لە عەرشی پادشا ئافرەتەکە جا ئەمە پاڵی پێوەنا تا بوێری ئەوە بکات بێتە لای کورسی عەرشەکە، وە بە دەستەکانی پشکنی جا ئەم دەنکە (ئەڵماس) انەی بینی کە لێی لابراون وە شوێنەکانی بینی جا زانی ئەمە (عەرشەکەی) خۆیەتی، وە چاویشی داگرت بۆ پێغەمبەری اللە سولەیمان وەک ئاماژەیەک بۆی بەوەی دانی بەمەدا ناوە کە ئەمە (عەرشەکەی) خۆیەتی بەڵام نایەوێت گەلەکەی تووشی ئاشوب بکات جا واگومان بکەن جادوویان لێکراوە بۆیەش وتی: {كَأَنَّهُ هُوَ}.

هەرچەندە ئەو دەیزانی ئەمە (عەرشەکەی) خۆیەتی بەبێ هیچ شک و گومان و دوودڵیەک لەبەرئەوەی نەیدەویست گەلەکەی تووشی ئاشوب بکات جا واگومان ببەن جادوو لە چاوەکانیان کراوە، جا پادشا ئافرەتەکە دەیویست کاتێک دەگەڕێنەوە بۆ شانشینەکەیان جا عەرشەکە لە ناوەوەی کۆشکە پادشایەتیەکە لە ئەنجومەنی ڕاوێژکاری نابیننەوە هەرچەندە دەرگاکانیشی لەسەر داخرابوون و پاسەوانی توندو تۆڵیشی لەسەربوون جا لەگەڵ ئەمەش دەرهێنراوە بۆ لای پێغەمبەری اللە سولەیمان جا ئەم کاتە دەزانن ئەمە موعجیزەیەکە لەلایەن اللە وە بۆ بەڕاستدانانی پێغەمبەرێتیەکەی سولەیمان ئەم کاتەش باوەڕیان زیاتر دەبێت.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "جا تۆ چوزانی پادشا ئافرەتەکە چاوی لە سولەیمان داگرت بەوەی ئەمە (عەرشەکەی) خۆیەتی؟". لەپاش ئەمە وەڵامی پرسیارکاران دەدەینەوەو دەڵێین: ئەمە لە وەڵامەکەی پێغەمبەری اللە سولەیمان دەردەهێنین لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَمَّا جَاءَتْ قِيلَ أَهَٰكَذَا عَرْشُكِ ۖ قَالَتْ كَأَنَّهُ هُوَ ۚ وَأُوتِينَا الْعِلْمَ مِن قَبْلِهَا وَكُنَّا مُسْلِمِينَ (42)} صدق الله العظيم [النمل].

جا سەیری دان پێدانانەکەی پێغەمبەری اللە سولەیمان بکەن بە زانستی پادشا ئافرەتەکەی سەبەء لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَمَّا جَاءَتْ قِيلَ أَهَٰكَذَا عَرْشُكِ ۖ قَالَتْ كَأَنَّهُ هُوَ ۚ وَأُوتِينَا الْعِلْمَ مِن قَبْلِهَا وَكُنَّا مُسْلِمِينَ (42)} صدق الله العظيم.

وە ئەم پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت بریتیە لەوەی: جا ئایا دانپێدانانەکە بە زانستەکەی ئەو بەهۆی ئەم قسەی بوو کاتێک وتی هەردەڵێی ئەوە؟ بەڵکو لەبەرئەوە چاوی لێ داگرت لەدوای ئەوەی بەدەوری عەرشەکەیدا خولایەوەو بەدەستەکانی پشکنی و شوێنی ئەم دەنکە (ئەڵماس) انەی بینی کە لێی لابراون بۆ دەستکاریکردنی تا واگومان نەبات (سولەیمان) جادووی لە ئەوو گەلەکەی کردووە، تا ئەوکاتەی سوڕانەوەکەی تەواوکرد بەدەوری (عەرشەکەی) جا لە پێش عەرشەکە وەستابوو پاشان سەیری پێغەمبەری اللە سولەیمانی کرد جا بە بزەکردنەوە چاوی لێداگرت و وتی: {كَأَنَّهُ هُوَ}.

وە ئامانجەکەش لە داخستنی گۆشەی چاوی بۆ پێغەمبەری اللە سولەیمان ئەوەبوو تا تێبگات مەبەستی ئەوەیە ئەمە (عەرشەکەی) خۆیەتی بەبێ هیچ شک و گومان و دوودڵیەک وە بەوەی ئەو زانیویەتی بە موعجیزەیەک لەلایەن اللە وە ئامادەکراوە بۆ بەڕاستدانانی پێغەمبەرێتیەکەی، وە لێرەدا دان پێدانانەکە لەلایەن پێغەمبەری اللە سولەیمانەوە هات بە زانستی پادشا ئافرەتەکەی سەبەء جا وتی: پێشتر بەر لەم ئافرەتە زانستمان پێدراوەو ئێمە موسڵمان بووینە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَلَمَّا جَاءَتْ قِيلَ أَهَٰكَذَا عَرْشُكِ ۖ قَالَتْ كَأَنَّهُ هُوَ ۚ وَأُوتِينَا الْعِلْمَ مِن قَبْلِهَا وَكُنَّا مُسْلِمِينَ} صدق الله العظيم.

لەوەیە پرسیارکارێکی تر بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، وە تۆ چوزانی سولەیمان ترسا لەوەی پادشا ئافرەتەکەو گەلەکەی بڵێن ئەمە جادووێکی ئاشکرایە؟". جا لەپاش ئەمە ئیمام مەهدی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێین: ئەمە لە میانەی قسەکەی پێغەمبەری اللە سولەیمانەوە دەردەهێنین: {قَالَ نَكِّرُوا لَهَا عَرْشَهَا نَنظُرْ أَتَهْتَدِي أَمْ تَكُونُ مِنَ الَّذِينَ لَا يَهْتَدُونَ (41)} صدق الله العظيم.

بەمانای دەستکاری عەرشەکەی بکەن بە لابردنی شتێک لەم دەنکۆڵە (ئەڵماس) انەی خاوەن بریسکەو جوانی بوون تا دڵنیا نەبن لەوەی ئەمە خۆیەتی وە وا گومان نەبەن سولەیمان جادووگەرەو جادووی کردووە جا بەم شێوەیە ئافرەتەکەو گەلەکەی بچنە ڕیزی گومڕایانەوە وە بچنە ڕیزی ئەوانەی هیدایەت نادرێن لە ئوممەتەکان کە هەرکاتێک پێغەمبەرەکانیان بۆ هاتبێت بە موعجیزەیەک لەلایەن اللە وە بۆ بەڕاستدانانی پێغەمبەرێتیەکەیان وتوویانە بەڕاستی ئەمە تەنها جادووێکی ئاشکرایە، بۆیەش عەرشەکەی کەمێک دەستکاری کرد تا پادشا ئافرەتەکە بوێری ئەوە بکات دەست لە عەرشەکە بدات و پشکنینی پێکهاتەکەی بکات و شوێنی ئەم دەنکە (ئەڵماس) انە ببینێت کە لێی لابراون پاشانیش دڵنیا بێت لەوەی ئەمە عەرشەکەی خۆیەتی لەبەرئەوەی بەدەستەکانی خۆی دەستی لێداوە جا بینیویەتی ڕاستی و واقعیە نەک بەتەنها جادووێکی خەیاڵ؛ بەڵکو چاڵی ئەم دەنکۆڵە (ئەڵماس) انەشی پشکنی کە لە عەرشەکەی لابراون، وە لەم کاتەی زانی ئەمە (عەرشەکەی) خۆیەتی وە بەوەی بە موعجیزەیەک لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە عەرشەکە ئامادە کراوە لەبەرئەوەی لەدوای خۆی لە کۆشکی پادشایەتی بە داخستنی دەرگاکان لەسەری و پاسەوانی توندو تۆڵ جێی هێشتبوو جا لەپاشان ئەمە باوەڕەکەی زیاد کرد لەسەر باوەڕەکەی پێش ئەوکاتەی هودهود نامە بەڕێزەکەی بۆ فڕێ بدات بە حیکمەت و حیلەیەک لەلایەن هودهودەوە هەروەک ئەمەمان بە وودی لەپێشتردا باس کردووە جا ئامادەکردنی عەرشەکە باوەڕو دڵنیایی بە پەروەردگارەکەی و پێغەمبەرێتیەکەی سولەیمان زیاتر کرد، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قَالَ نَكِّرُوا لَهَا عَرْشَهَا نَنظُرْ أَتَهْتَدِي أَمْ تَكُونُ مِنَ الَّذِينَ لَا يَهْتَدُونَ (41) فَلَمَّا جَاءَتْ قِيلَ أَهَٰكَذَا عَرْشُكِ ۖ قَالَتْ كَأَنَّهُ هُوَ ۚ وَأُوتِينَا الْعِلْمَ مِن قَبْلِهَا وَكُنَّا مُسْلِمِينَ (42) وَصَدَّهَا مَا كَانَت تَّعْبُدُ مِن دُونِ اللَّهِ ۖ إِنَّهَا كَانَتْ مِن قَوْمٍ كَافِرِينَ (43)} صدق الله العظيم [النمل].

بەمانای ئەو بەر لەوەی نامە بەڕێزەکەی بۆ فڕێ بدرێت لە گەلی بێباوەڕان بوو لەوانەی خۆر دەپەرستن لەبری اللە، وە خۆی و هەموو گەلەکەی بە موسڵمانی هاتن لەدوای گەڕاندنەوەی دیاریەکە بۆ لایان، وە باڵندەی هودهودی ژیرو داناش بە هەواڵەکەوە هاتە لای لەبەرئەوەی ڕاسپێردراوبوو بە چاودێریکردنی بڕیارەکەیان و گەڕاندنەوەی هەواڵێکی دڵنیا بۆ پێغەمبەری اللە سولەیمان دروودو سڵاوی لێبێت.

جا لەپاش ئەمە کاتی تاقیکردنەوەکەی دووەم هات کە بریتیە لە کۆشکە ئەڵماسە شوشەییە زۆر درەوشاوەکە: {قِيلَ لَهَا ادْخُلِي الصَّرْحَ ۖ فَلَمَّا رَأَتْهُ حَسِبَتْهُ لُجَّةً وَكَشَفَتْ عَن سَاقَيْهَا ۚ قَالَ إِنَّهُ صَرْحٌ مُّمَرَّدٌ مِّن قَوَارِيرَ ۗ قَالَتْ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَانَ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (44)} صدق الله العظيم [النمل].

جا اللە ی پایەبەرز مەبەستی چیە لەمە: {فَلَمَّا رَأَتْهُ حَسِبَتْهُ لُجَّةً وَكَشَفَتْ عَن سَاقَيْهَا}؟

ئەمە بەمانای وای زانی تاڕاددەیەک ئاوێکی قوڵە کە ڕەنگە جلە پادشایەتیەکەی تەڕ بکات کە تا خوار قاچەکانی دابەزیبوو، بۆیەش ناچاربوو بە کەمێک بەرزکردنەوەی جلە پادشایەتیە هەڵواسراوەکەی جا قاچەکەی دەربخات، وە هەروەک دەزانن (اللُّجة) بریتیە لە ئاوێکی قوڵ ئەمەش لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدا دەردەهێنین: {أَوْ كَظُلُمَاتٍ فِي بَحْرٍ لُجِّيٍّ} [النور:40].

بەمانای دەریایەکی قوڵی ئاو، مەبەستەکەش لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەزانین: {فَلَمَّا رَأَتْهُ حَسِبَتْهُ لُجَّةً وَكَشَفَتْ عَن سَاقَيْهَا}.

بە مانای وای زانی تا ڕاددەیەک ئاوێکی قوڵە جا پێشبینی قوڵیەکەی تا قاچەکانی کرد بۆیەش قاچەکانی دەرخست تا جلە پادشایەتیەکەی تەڕ نەبێت کە بە مرواری و مەرجان چنرابوو، وە تا ئەم ساتە بە ئاشکرا ئیسلامەکەی بۆ ئەوو گەلەکەی پێغەمبەری اللە سولەیمان ڕانەگەیاندبوو تا ئەوکاتەی پێیوترا بڕۆ ناوەوەی کۆشکە پۆشراوە لوسەکە بە شوشەی درەوشاوە نەک ئاوێکی قوڵ هەروەک وای زانی تا لەئەنجامدا قاچەکانی دەرخست جا لەپاش ئەمە جلەکەی گەڕاندەوە بۆ خوارەوەی پێیەکانی، جا لەپاش ئەمە پێشکەوت تا بە پێکانیەوە لەسەر وێنەی خۆرەکە وەستا کە لە کۆشکە درەوشاوەکە ڕەنگی دابوویەوە جا وتی: {قَالَتْ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَانَ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (44)} صدق الله العظيم [النمل].

جا ئایا وەڵامەکەتمان بە ووردی بەحەق و ڕاست و دروستەوە بۆ باس کردی ئەی خۆشەویستەکەم لە پێناوی اللە پرسیارکار (عوض يعقوب) ی پشتیوانی بەڕێزی ڕێزدار یان هێشتا لە دوودڵی دایت لە وەڵامەکە جا شوێنی دوودڵیەکەتمان بۆ ڕوون بکەرەوە لەم وەڵامەی لە مەحکەمی کتێبدا بۆمان هێنایت کە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان درکی پێ دەکەن؟ هەرچی بەڵگەکەتە بەوەی پادشا ئافرەتەکە تەنها لەدوای ئامادەبوونەکەی لەلای پێغەمبەری اللە سولەیمان تەسلیم بووە وە دەڵێیت ئایا اللە ی پایەبەرز نەیفەرمووە: {وَصَدَّهَا مَا كَانَت تَّعْبُدُ مِن دُونِ اللَّهِ ۖ إِنَّهَا كَانَتْ مِن قَوْمٍ كَافِرِينَ (43)} صدق الله العظيم [النمل].

جا لەپاش ئەمە پێت دەڵێین: بەڵێ وایە بەر لەوەی نامە بەڕێزەکەی بۆ فڕێ بدرێت لە ڕیزی ئەم بێباوەڕانە بوو کە خۆریان دەپەرست لەبری اللە، وە یەکەم کەسیش بوو دەستی هەڵگرت لەپەرستنی خۆر لەپێش ئەم گەلەی کە خۆریان دەپەرست لەبری اللە وە هەر لەسەر پەرستنی خۆریش مابوونەوە لەبری اللە -تەنها پادشا ئافرەتەکە نەبێت بەنهێنی- تا ئەوکاتەی نێردراوەکان بە دیاریە گەورەکەیانەوە گەڕانەوە، بەڵام ئەوان هەموویان تەسلیم بوون لەدوای ڕەت کردنەوەی دیاریە فریودەرەکە لەلایەن پێغەمبەری اللە سولەیمانەوە جا زانیان ئەو پێغەمبەرێکە لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە نەک لەوانەی ڕازین بە ژیانی دنیاو ڕازاوەییەکانی.

ڕەمەزانیش پیرۆزو بەرەکەتدار بێت لە ئێمەو ئێوەو هەموو موسڵمانان، وە چاوەڕێی شەوی ناوەڕاستی پێشوەختە دەکەین بۆ مانگی هەشت لەم ساڵەتان 1438 ی کۆچی جا ئەمە بریتیە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز تا بەشەر بزانێت خۆر درکی بە مانگ کردووەو ئەوانیش لە بێئاگاییدا پشتهەڵدەکەن، وە بەهەمان شێوە تا بزانن دەستپێکی ڕۆژووگرتنی شەرعی وە بەگوێرەی بینینی هیلال بەڕاستی هەینیە ئەمەش زاناو نەزان درکی پێدەکات بەڵام خۆبەگەورەو زل زانەکان شکۆمەندی بەگوناه دەیانگرێت لەدوای ئەوەی حەق و ڕاستیەکەیان بە دەسەڵاتی زانست بۆ ڕوون بوویەوە، حوکم و دادوەریش هەر بۆ اللە یەو بەحەق لە یەکترمان جیادەکاتەوە بەڕاستی ئەو چاکترینی جیاکەرەوەکانە (لە نێوان حەق و بەناڵ). وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.

براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________